٩ ئازار ٢٠٢١ - ١١:٣١
دوایین ڕێژەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8554 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 81 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 60 هەزار و   867 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و  706 هەزار  559 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

 تا ئێستا یەک ملیۆن و 456 هەزار و 759  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/